دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیراوە

بە تۆمەتی بڕینی داری سروشی کەسێک لە خورماڵ دەستگیر کرا

فەرهاد حەسەن

لە هەڵەبجە، بە تۆمەتی بڕینی داری سروشی کەسێک دەستگیر کرا و دەست بەسەر ئەو کەلوپەلانەشیدا گیراوە کە کاری داربڕینەکەی پێکردووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بە فەرمانی دادوەر ئەو سەرپێچیکارەیان دەستگیر کردووە کە هەستابوو بە بڕینی چەندین داری سروشتی.

دەشڵێت، دەست بەسەر سەرجەم دار و کەلوپەکانیشیدا گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ئامادەکراوە و ئێستاش ئەو سەرپێچیکارە لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەندکراوە.