لە یەک ساڵدا

لە ئیبراهیم خەلیل: زیاتر لە 14 هەزار تۆن کاڵا گەڕێندراونەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 14 هەزار تۆن کاڵا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گەڕێندراونەتەوە و لەنێوبراون، ئەو کەرەستانە نەگونجاو بووە لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندیی و راگەیاندنی دەروازەکە، لە ماوەی یەک ساڵدا و لە ڕێکەوتی 1.1.2025، تاوەکو 31.12.2025، بڕی 14،174 تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لێژنە پەیوەندیدارەکانی دەروازەکە پەسەند نەکراون.

لە ماوەی ساڵی 2025دا، تاقیگە و لێژنە پشکنینەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رێگرییان لە هاوردەکردنی 14,174 تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر کردووە.

ئەو کەرەستانە بەهۆی نەگونجاویان لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆربەیان گەڕێندراونەتەوە بۆ سەرچاوەکانیان و بەشێکی دیکەشیان بەپێی یاسا لەنێوبردراون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی تەواوی ستاف و فەرمانبەرانی دەروازەکە کردووە، کە بە خەمخۆری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی تەندروستیی و سەلامەتی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان ئەنجام دەدەن.

لە ئیبراهیم خەلیل قەرەباڵغی دروست بووە و کرێی گواستنەو...

لە ئیبراهیم خەلیل قەرەباڵغی دروست بووە و کرێی گواستنەوەش دووقات بووە