هەواڵەکان

بازیان لە نێوان “هەڵم”ـی قایمقام و “دووکەڵ”ی کارگەکاندایە و لە هەولێریش خەریک بوو ببێتە کارەسات

+964
ژووری هەواڵ

لە کاتێکدا ئاسمانی بازیان بە دووکەڵێکی چڕ داپۆشراوە و هاووڵاتیان مەترسیی ژەهراویبوونیان هەیە، قایمقامی قەزاکە دەڵێت: “ئەوەی دەیبینن دووکەڵ نییە، تەنیا هەڵمە”.

دوكەڵی كارگەكانی بازیان نیگەرانی لای دانیشتووانەكەی د...

دوكەڵی كارگەكانی بازیان نیگەرانی لای دانیشتووانەكەی دروستكردووە

لە هەولێر، ئەمڕۆ بەهۆی هەڵەی کارمەندێکی بەنزینخانەوە خەریک بوو کارەساتێک روو بدات، 12 هاووڵاتی، کە هەریەکەیان 100 لیتر “نەوت”یان وەرگرتبوو، دواتر بۆیان دەرکەوت ئەوەی بردویانەتەوە ماڵەوە “بەنزین” بووە.

بەنزین لەبری نەوت؛ لە بەنزینخانەیەک هەڵەیەکى مەترسیدا...

بەنزین لەبری نەوت؛ لە بەنزینخانەیەک هەڵەیەکى مەترسیدار روویدا

شۆفێرانی گەراجی بەغدا لە کەرکوک دژی پڕۆژەیەکی ئەندەرپاس گردبوونەوە و دەڵێن کەسابەتى لێ بڕیون، پڕۆژەیەک کە بڕیاربوو بە سێ مانگ تەواو بێت، نۆ مانگە تەواو نەکراوە و دەرگاکانی گەراجەکەی داخستووە.

شۆفێرانی گەراجی بەغدا لە کەرکوک گردبوونەوە

شۆفێرانی گەراجی بەغدا لە کەرکوک گردبوونەوە

شەپۆلێکی دیکەى توندی بەفر و باران روو لە کوردستان دەکات، کەچی مەرزی کێلێ دوای دوو هەفتە لە داخرانی، هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەستپێنەکردووەتەوە.

هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەستی پێنەکردوو...

هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەستی پێنەکردووەتەوە