نزیکەی 22 هەزار شیکاری و پشکنینیش کراوە

هەڵمەتەکانی خوێنبەخشین نەیانهێشتووە بانکی خوێنی چەمچەماڵ بێ خوێن بێت

964+

فەرهاد حەسەن

بەردەوامی هەڵمەتەکانی خوێنبەخشین، نەیانهێشووە بانکی خوێن لە قەزای چەمچەماڵ بێ خوێن بێت، بەجۆرێک لە ساڵی پاردا رێژەی کۆکردنەوەی خوێن لەو بانکە زیاتر بووە لە پێدانی خوێن بە نەخۆشەکان.

بەپێی ئامارێک کە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بلاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2025 دا ژمارەی ئەو کیسە خوێنانەی لە رێگەی هەڵمەتەکانی خوێنبەخشیەوە کۆکراونەتەوە بریتی بووە لە دوو هەزار و 136  کیس و لەبەرامبەریشدا 1970 کیسی خوێن دراونەتە نەخۆشەکان.

روونیشیکردووەتەوە، پێدانی ئەو رێژی خوێنە بە نەخۆشەکان بەمەبەستی نەشتەرگەری و حاڵەتە کتوپڕەکان لە نەخۆشخانەکانی شەهید پێشڕە و شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ مناڵبوون و سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ، دراون بە نەخۆشەکان.

هەر بەپێی ئەم ئامارە، لەساڵی پاردا لە بانکی سەرەکی خوێن 12 هەزار و 860 شيكاری ڤايروسی بۆ نەخۆشەکان و چوار هەزار و 700 شيكاریش بۆ گروپی خوێن بەمەبەستی نەشتەرگەری و نەخۆش و چوار هەزار و 272 شیکاری و پشکنینی دیکەش بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدراوە، کە سەردانی بانکی سەرەکی خوێنیان کردووە .

بانکی خوێنی هەولێر ده‌ڵێت؛ ملیۆنێك یەكەی خوێنمان گەیا...

بانکی خوێنی هەولێر ده‌ڵێت؛ ملیۆنێك یەكەی خوێنمان گەیاندووەتە نەخۆش و هاوڵاتیان

هەوڵێكی دەڵاڵی و بازرگانیكردن بە خوێن لە بانکی خوێنی ه...

هەوڵێكی دەڵاڵی و بازرگانیكردن بە خوێن لە بانکی خوێنی هەولێر شکستیهێنا

سەنتەرێكی بانکی خوێن له‌ ئیداره‌ى گەرمیان ده‌كرێته‌...

سەنتەرێكی بانکی خوێن له‌ ئیداره‌ى گەرمیان ده‌كرێته‌وه‌