هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە _ فۆتۆ: AFP
"رێککەوتن پێشێل کراوە"
هەسەدە: لە دێرحافر و مەسکەنە گروپێکمان گەمارۆ دراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەسەدە دەڵێ، حکومەتی دیمەشق رێککەوتنی کشانەوەمانی پێشیلکردووە و ژمارەیەک شەڕڤانمان گەمارۆدراون، سەلامەتی گیانی شەڕڤانان لە ئەستۆی حکومەتی دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەکان.
ئەو راگەیەندراوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، دوای راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە لەبارەی مەرسوومی ئەحمەد شەرع بۆ مافەکانی کورد و رایانگەیاندوووە، مافی کورد تەنیا بە دەستووری هەمیشەیی مسۆگەر دەبێت نەک بە مەرسوومی کاتی.
هەر دوای ئەوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک “هەسەدە”، راگەیاندراوێکی لە بارەی گەمارۆدانی ژمارەیەک شەڕڤانانیان، بە هۆی پێشێلکردنی رێککەوتنی جێگۆڕکێی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی حەلەبەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە لایەن چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە دەڵێ، لە ئەنجامی خیانەتەکانی حکومەتی دیمەشق و پێشێلکردنی ئەو رێککەوتننامەیەی لەلایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە کراوە، گروپێک لە شەڕڤانانمان لە دێرحافر و مەسکەنە گەمارۆ دراو.
سەرەڕای ئەوەی لە رێککەوتنەکەدا وادەی 48 کاتژمێری دیاریکراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان، بەڵام حکومەتی دیمەشق رێککەوتنەکەی پێشێل کرد و بە بەکارهێنانی تانک هێرشی کردە سەر شەڕڤانانمان.
ئێمە حکومەتی دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەکانی پاڵپشتی رێککەوتنەکە بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە سەلامەتی و ژیانی شەڕڤانە گەمارۆدراوەکانمان، هەسەدە دەشڵێ، پێویستی دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتیان لەگەڵ چەکەکانیان بۆ هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەینەوە.