کەشەکە ساردتر دەبێت

چلەی زستانە و بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

لە چلەی زستانداین و ئەم دوو رۆژەش بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆکیش بەفرێکی کەم دەبارێت.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەبارانیش لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پاڕیزگای کەرکوک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها لە زۆربەی ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.

لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە ساردتر دەبێت و پلەی گەرما نزیکەی سێ پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 9 پلەی سیلیزی

پیرمام: 6 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 1- پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی

دهۆک: 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

بەفر و باران دەگەڕێنەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەفر و باران دەگەڕێنەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

شارەزایەکی کەشناسی؛ سبەی لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبا...

شارەزایەکی کەشناسی؛ سبەی لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێ