ئێران هێڵی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەكەی راگرتووە
رێكخراوێكی چاودێر
ئینتەرنێت “زۆر بە لاوازی” بۆ هەندێک ناوچەی ئێران گەڕایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رێکخراوێكی چاودێری ئینتەرنێت ئاشكرای كرد هێڵەكانی ئینتەرنێت بە شێوەیەكی لاواز لە هەندێك ناوچەی ئێران كارا بوونەتەوە، كە زیاتر لە 200 كاتژمێرە ئەو خزمەتگوزارییە پچڕاوە.
رێكخراوی نێتبلۆکس ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026 ئاشكرای كرد، ئینتەرنێت “زۆر بە لاوازی” لە هەندێك ناوچەی ئێران دەستی بە كار كردووەتەوە، كە بەهۆی خۆپێشاندانەكان نزیكەی 10 رۆژە پچڕاوە.
رێکخراوەکە لە پۆستێکدا لە لاپەڕەکانی سۆشیال میدیای خۆیدا بڵاویكردەوە، ئەم بەیانییە ئینتەرنێت بۆ هەندێك ناوچەی ئێران گەڕاوەتەوە، بەڵام بە گشتی نزیکەی 2%ی ئاستی ئاساییدایە و هیچ نیشانەیەکی باشتربوونی پێوە دیار نییە و پەیوەندییەكە زۆر بە زەحمەت گیرا دەبێت.
لە 28ی كانوونی دووەمی رابردووەوە خۆپێشاندان و ناڕەزایی لە ئێران دەستیپێكردووە و هۆكاری سەرەكییشی خراپیی بارودۆخی دارایی و بێ بەهابوونی دراوی تمەن بوو، بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی ئێران هیومەن رایتسی ناحکومی بۆ مافی مرۆڤ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان تا ئێستا بە لای كەمەوە سێ هەزار و 428 خۆپیشاندەر کوژراون، جگە لە سەدان كەسیش لە هێزە ئەمنییەكان.