بەڵام بەڕۆژ

گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ عێراق بەردەوامن

وریا فەتاح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە رێکی بەردەوامن، بەڵام گۆڕانکاری لە کاتی گەشتەکانی کۆمپانیا تورکییەکاندا کراوە و گەشتە شەوانەکانیان نەماون.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەى عێراق رایگەیاند:گەشتەکانی کۆمپانیا تورکییەکان لە کاتی “شەو”ـەوە گواستراونەتەوە بۆ کاتی “رۆژ”.

دەشڵێت: ئەم بڕیارە وەک رێکارێکی “کاتی” وەرگیراوە و هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری فڕۆکەوانی لێهاتووە.

روونیشى کردووەتەوە کە گەشتەکانی کۆمپانیا عێراقییەکان هیچ گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە و بە هەمان شێوەی پێشوو، بە شەو و بە رۆژ بەردەوامن.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر کاتی گەشتە ئاسمانییەکان دروست کردووە.