زیاتر لە هەزار و 402 کەس گەڕاونەتەوە هەرێم

بۆ یەکەمجار لە پارێزگای دهۆك سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی بۆ کۆچ کرایەوە

فەرهاد حەسەن

بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی سیستەمی دامەزراوەیی کۆچ لە هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی ناوخۆ کاری لەسەر دەکات، بۆ یەکەمجار لە پارێزگای دهۆك سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی کرایەوە.

“سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتیمانی” یەکێکە لە سیستەمە جیهانیە پێشکەوتووەکان، که لە ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و بەپشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کارئاسانی بە گەڕاوەکان و زوو تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێم کە بە JCC ناسراوە دەڵێت، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ سیستەمەکەی لەهەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دامەزراند، لە پارێزگای دهۆکیش بە پشتیوانی حکومەتی هۆڵەندا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆکۆچ، سیستەمەکەی کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ئەو پلانەی هەیانە، لەئایندەیەکی نزیکدا هەمان ئەو سیستمە لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەمەزرێت.

بەپێی ئامارێکی JCC، تاوەکو ئێستا  هەزار و 402 کەس گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان کە بەداخەوە 322 کەسیان بەشێوەی دیپۆرت بوون.