ئەگەرى لێدان

ترەمپ: ئاگادار کراوینەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران وەستاوە

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن بە شێوەیەکی “زۆر بەهێز” ئاگادار کراوەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران راگیراوە و کۆماری ئیسلامی هیچ پلانێکی بۆ لەسێدارەدانی دەستگیرکراوەکان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ترەمپ لەناو کۆشکی سپییەوە بە رۆژنامەنووسانی وت: “پێمان وتراوە کە کوشتن لە ئێران خەریکە دەوەستێت و وەستاوە، بەڵام جارێ دەبێت بزانین ئەمانە چی دەگەیەنن.”

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە پێی وتراوە هیچ پلانێک بۆ لەسێدارەدان نییە و وتیشی: “دڵنیام ئەگەر شتی وا رووبدات، هەموومان زۆر نیگەران دەبین.”

ئیتاڵیا و پۆڵەندا هاووڵاتییانیان ئاگادار دەکەنەوە: بە...

ئیتاڵیا و پۆڵەندا هاووڵاتییانیان ئاگادار دەکەنەوە: بەپەلە ئێران بەجێبهێڵن