کوڕەکەی پلانەکانی جێبەجێ دەکات
دوو ساڵ بەسەر بۆردومانی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی تێپەڕی
توانا نەقی
دوو ساڵ بەسەر رووداوەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕی کە لە 15.1.2024 بە چەندین موشەک لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە کرانە ئامانج و پێشڕەو و ژینای کچی و هاوڕێیەکی بوون بە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.
عەبدوڵا مەجید ئاغا دزەیی برای پێشڕەو دزەیی سەرمایەدار بە 964ـی وت، “شەهید بوونی پێشڕەو و ژینای کچی بەو شێوەیە پەڵەیەکی رەشە بۆ دوژمنانی کورد و کارەساتەکە بۆ خەڵکی هەولێر و کوردستان گەورەبوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشڕەو تەنیا سەرمایەدارێکی نیشتیمانی بوو، ئامانج و کارەکانی بۆ جوانکردنی هەولێر و پێشخستنی کوردستان بوو لە رووی ئاوەدانی و وەبەرهێنانەوە.
باسی ئەوەش دەکات دواتر و دوای لێکۆڵینەوە و کاردانەوەکان وڵاتی ئێران لە ئەوەین وتووە کە هەڵە روویداوە بەڵام ئەوان دەوڵەتن و تەنازولناکەن.
سەبارەت بە ئیش و کارەکان و بەردەوامی پرۆژەکانی پێشڕەو دزەیی عەبدوڵای برای ئاماژەی بەوەکرد، هەموو کارەکان بەباشی دەڕوات و رۆژی کوڕی کە لەو هێرشەدا بریندار بوو سەرجەمیان رایی دەکات و پرۆژی نیشتەجێبوونی ئیمپایەریش هەر لە گەوروبووندایە و بەشی زۆری تەواو کراوە.