ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات

“لە ئەگەری هەر رووبەڕووبوونەوەیەک بنکەکانتان لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج”

964+

شۆڕش قادری

وەزیری بەرگری ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، لە ئەگەری روودانی هەر رووبەڕووبوونەوەیەک، بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی عێراقیە لەزاری عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری ئێران بڵاویکردووەتەوە، توانای بەرگری وڵاتەکەی بەراورد بە شەڕەکەی پێشوویان لەگەڵ ئیسرائیل زۆر باشتر بووە و لەوپەڕی بەهێزیدایە.

نەسیرزادە هۆشداری داوەتە ئەمریکا و رایگەیاندووە، لە ئەگەری هەر رووبەڕووبوونەوەیەک، تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەروەها هەموو ئەو وڵاتانەی رێخۆشکەر دەبن بۆ هێرشی ئەمریکا، دەکەنە ئامانج و دەستیان لێ ناپارێزن.

ئەم هەڕەشانەی وەزیری بەرگری ئێران دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین پەیامیدا، بەڵێنی هاوکاری بو خۆپیشاندەرانی ئێران دووپاتکردەوە و داوی لێکردن بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی و کۆنتڕۆڵی دامودەزگاکانی وڵاتەکەیان بگرنە دەست.

ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

ترەمپ: هەر وڵاتێك بازرگانی لەگەڵ ئێران بكات سزای دەدەی...

ترەمپ: هەر وڵاتێك بازرگانی لەگەڵ ئێران بكات سزای دەدەین