چین رەتیدەكاتەوە

ترەمپ: هەر وڵاتێك بازرگانی لەگەڵ ئێران بكات سزای دەدەین

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باجی نوێی بە رێژەی 25% بەسەر هەر وڵاتێکدا سەپاند کە بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکات.

ترەمپ درەنگانی ئێوارەی دووشەممە بە كاتی ئەمریكا، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا “تروس سۆشیال” رایگەیاندووە، “ئێستا هەر وڵاتێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، باجی 25% لەسەر سەرجەم بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەدات”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەم بڕیارە کۆتایی و پابەندکەرە”.

ئەم بڕیارەی ترەمپ لە سەروبەندی کۆبوونەوەی لەگەڵ یاریدەدەرە باڵاکانی بۆ کۆتاییهێنان بە رێڕەوی کارەکانی سەبارەت بە ئێران هات.

وتەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرۆك مەیلی ئەوەی هەیە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات، بەڵام رەنگە بە گوێرەی پێشهاتەکانی سەر زەوی و گفتوگۆ بەردەوامەکانی لەگەڵ راوێژکارەکانی، بە هەڵوێستەکەیدا بچێتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، یەکێک لەو سیناریۆیانەی کە لە ژێر تاوتوێدایە، لێدانی یەکەمە و دواتر دانوستانی جددی لەگەڵ تاران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی.

لە بەرامبەر وڵاتی چین بڕیارەكەی ترەمپی رەتكردەوە و رایانگەیاند، شەڕی گومرگ و رسومات كەس تێیدا براوە نییە.

وتەبێژ بە ناوی باڵێۆزخانەی چین لە واشنتن بڵاویكردەوە، ” هەڵوێستی چین بەرامبەر سەپاندنی گومرگ بە شێوەی هەڕەمەكی، پتەو و روونە، شەڕی گومرگی و شەڕی بازرگانی هیچ براوەیەکی نییە و زۆرەملێكردن و فشار کێشەکان چارەسەر ناکەن”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “چین بە توندی دژایەتی هەر سزایەکی تاکلایەنە و نایاسایی دەکات کە سنوورە یاساییەکان تێپەڕێنێت، هەروەها هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی”.

خامنەیی: ئەوانەی ئاژاوە دەگێڕن دەیانەوێت ترەمپ رازی بک...

خامنەیی: ئەوانەی ئاژاوە دەگێڕن دەیانەوێت ترەمپ رازی بکەن