لاهور جەنگى
شادمان مەلاحەسەن بۆ 964:
دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و براکەی بۆ وردبینی نێردراوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر
964+
شۆڕش قادری
دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و براکەی بۆ وردبینی نێردراوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر.
شادمان مەلاحەسەن ئەندامێکی بەرەی گەل بە 964ـی وت، دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و براکەی بە مەبەستی وردبینی نێردراوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر.
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵادی برا برانە بەرەدەم دادگای سلێمانی و دادگایی کران، کەمێک لەمەوبەر شادمان مەلاحەسەن ئەندامێکی بەرەی گەل بە 964ـی وت، “دادگای سلێمانی بڕیاریداوە دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و هەموو ئەو کەسانەی لە رووداوەکانی لالەزاردا دەستگیر کراون، بۆ وردبینی بگوازرێتەوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر”.
کەیسی ئەو کەسانە جارێ لە دادگای سلێمانی بەکراوەیی دەمێنێتەوە.
دوای رووداوەکانی لالەزار لە شەوی 21 لەسەر 22ـی مانگی 8ـی ساڵی رابردوو و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و چەند ئەندامێکی دیکەی حزبەکە، ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لە دادگای سلێمانی، بۆ یەکەمجار لە کەشێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا بەڕێوەچوو.