"ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە ماڵان"
بۆرییە دڵ ناسکەکەی هەولێر ئەمجارەش پینە کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
بۆری دڵ ناسکەکەی هەولێر ئەمجارەش پینە کرایەوە کە دوێنێ شکابوو، درەنگانی شەوی رابردوو تیمەکان تا چاکیان نەکردەوە، نەخەوتن.
“دوای شکانی بۆڕی هێلی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە جۆری GRP لە رۆژی یەكشەممە 11.1.2026 دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر گەیشتنە شوێنەکە و لەدرەنگانی شەو بۆرییەکە چاککرایەوە”، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا ئاو بەئاڕاستەی عەمبارەکان رەوانە دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 ئاو قۆناغ بە قۆناغ بگاتەوە ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بێ ئاو بوون.