بەرگری شارستانی: زیانی گیانی نەبوو

چوار کابینەی ئاوارەکان لە کەمپی قادیا سووتان

964+

ئەحمەد مستەفا

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2025، لە کەمپی قادیا لە زاخۆ، چوار کابینەی ئاوارەکان سووتا و لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

بەرگری شارستانی زاخۆ لە سۆشیال میدیای خۆی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، لە کاتژمێر 1:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە.

ئەوکات، تیمەکانمان ئاگادار کراونەتەوە بەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی قادیا لە نزیک گەلیێ زاخۆ، وە چوار کابینە سووتاون.

بنکەکانی گەلیێ زاخۆ، بنکەی زاخۆ، بنکەی باتێلێ، چەند مەفرەزەیەکی بەرگری شارستانی زاخۆوە توانرا بەبێ زیانی گیانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.