سەروو 63 دۆلارە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لە سەرەوە کرد، ئەمڕۆش زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 63 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 43 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 0.14٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووكی تێكساس بە 59 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.15٪ بەرزبووەتەوە.

بازاڕی نەوتی جیهان بە دڵەڕاوكێیەوە چاوی لەسەر رووداوە گەرمەكانی جیهانە، بە تایبەتی لە ئێران و ڤەنزوێلا و هەروەها سوریا، كە دەكرێت كاریگەرییان بەسەر نرخی نەوت لە دنیادا هەبێت.