مانگی سووری كوردی لە رۆژئاوای کوردستان؛
تائێستا نزیكه‌ی 100 بریندار له گەڕەکی شێخ مه‌قسودی حەلەب گواستراونەتهوه
فەرهاد حەسەن
مانگی سووری كوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، نزیكه‌ی 100 برینداریان له گەڕەکی شێخ مه‌قسودی حەلەب گواستووەته‌وه و بەدواداچوونیش دەکەن ئەگەر برینداری دیکە هەبێت بیانگوازنەوە.
دڵگه‌ش عیسا هاوسه‌رۆكی مانگی سووری كوردی رایگه‌یاند، “له ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خاچی سوور و مانگی سووری عه‌ره‌بیی سوریا، تیمه پزیشكییه‌كانیان نزیكه‌ی 100 برینداری سه‌ربازی و مه‌ده‌نیان له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود هێنایه ده‌ره‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، كاروانه‌كه له 10 ئه‌مبوڵانسی مانگی سووری عه‌ره‌بیی سوریا – خاچی سوور و حه‌وت پاسی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه شاری دێرحافر، برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی كانتۆنه‌كانی ته‌بقه و ره‌ققه و نه‌خۆشخانه‌ی شاری حه‌سه‌كه له كانتۆنی جه‌زیره چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
دڵگەش ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو، كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی برینداره‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بگوازرێنه‌وه.