سوپای سووریا و هێزە کوردییەکان شەڕ رادەگرن

ئاگربەست لە حەلەب راگەیەندرا

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی بەرگریی سووریا، لە کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە، ئاگربەستی لە چەند گەڕەکێکی شاری حەلەب راگەیاند، ئەمەش دوای چەند رۆژێک لە شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزە کوردییەکان (هەسەدە).

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی سووریا، بڕیاری راگرتنی تەقە لە دەوروبەری گەڕەکەکانی “شێخ مەقسوود، ئەشرەفیە و بەنی زەید” دراوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییە سەربازییەکان بۆ ناو ناوچەی نیشتەجێبوون. ئەم ئاگربەستە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاندبوو هێزەکانی ئاسایش لە ناو گەڕەکی “ئەشرەفیە” جێگیر بوون پاش پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

لەسەر ئاستی سیاسی، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەولەویەتی ئێستای دەوڵەت پاراستنی مەدەنییەکان و سەپاندنی سەروەریی یاسایە بەسەر تەواوی خاکەکەیدا، ئەردۆغانیش پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیریی سووریا دەربڕیوە. هاوکات، تۆم باڕاک نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا،  شەوی رابردوو نیگەرانیی واشنتنی لە پەرەسەندنەکانی حەلەب نیشاندا و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و رێگری بکەن لەو هێزە دەرەکییانەی کە دەیانەوێت ئەو پێشکەوتنانەی لە ساڵی رابردوودا بەدیهاتوون، تێکبدەن.

ئاسایشى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بۆ 964: تائێستا 23 کەس گیان...

ئاسایشى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بۆ 964: تائێستا 23 کەس گیانیان بەخشیوە