دیلیڤەریەکان پابەند دەکرێن

وەزارەتی ناوخۆ: زۆرینەی شۆفێرەکانی دیلیڤەری بوون بە خاوەنی مۆڵەت

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، جێگای خۆشحاڵییە کە بەشی هەرەزۆری ماتۆرەکانی گواستنەوەی خواردن لە ئێستادا تۆمارکراون و شوفێرەکانیان بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی شوفێری و پابەندی یاسا و رێساکانن.

ئەوانەش کە پابەند نین، فەرمان کرا کە پۆلیسی هاتوچۆ رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر بگرێتەبەر.

رۆژی پێنجشەممە 8.1.2025، بەسەرپەرشتی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بە بەشداری عەمید ئارام بڕهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەولێر و نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندن(دیلیڤەری) بە مەبەستی بەدواداچوونی پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە یاسا و ڕێنماییەکان و بەدواداچوونی ڕێکخستنەوەی کارەکانیان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمپانیاکانی گەیاندن دواین ئاماری رێکخستنەوەی کارەکانیان و ئاستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانیان خستەڕوو کە بە نوسراوی ژمارە (5706) لە ڕێکەوتی 13-2-2025 لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆیان ڕەوانەکراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دیوان جەختی لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکانی کردەوە و هاوکات ئەوەشی راگەیاند، لەمەودوا هەر کۆمپانیایەک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و تووشی سزای یاسایی و پێبژاردن دەبێتەوە.

وەک وتوویەتی، جێگای خۆشحاڵییە کە بەشی هەرەزۆری ماتۆرەکانی گواستنەوەی خواردن لە ئێستادا تۆمارکراون و شوفێرەکانیان بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی شوفێری و پابەندی یاسا و رێساکانن. ئەوانەش کە پابەند نین، فەرمان کرا کە پۆلیسی هاتوچۆ رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر بگرێتە بەر .

سەندیكای كرێكارانی دیلیڤەری دادەمەزرێت و لە بیمەی تەن...

سەندیكای كرێكارانی دیلیڤەری دادەمەزرێت و لە بیمەی تەندروستی و كۆمەڵایەتی تۆمار دەكرێن