خانووەکەی بۆ مامەڵەی دۆلار فرۆشت بەڵام هەموو پارەکەی دزرا

964+

مریەم ئەحمەد – هەولێر

بۆ نوێژکردن چووە مزگەوت، بەڵام کە هاتە دەرەوە بەسەر شکانی جامی ئۆتۆمبێلەکەی کەوت و 56 هەزار دۆلاریشی لێدزرا بوو.

كاتژمێر 12:25 دەقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7.3.2023، لە رووداوێكی دزیكردن لە شەقامی رووناكی شاری هەولێر 56 هەزار دۆلار لە هاوڵاتییەک دەدزرێت.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئیسماعیل، ناوی ئەو کەسەیە کە دزی لێکراوە و ئەو پارەیەشی لێی دزراوە، پارەی فرۆشتنی خانووەکەی بووە کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری پێکردووە بە مەبەستی ئەوەی قازانج بکات و سەرمایەکەی زیاد بکات.

رێباز جەباری، شایتحاڵی رووداوەکەیە و وەها باسی دزیئکردنەکەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: لەكاتی نوێژی نیوەڕۆ كاك ئیسماعیل لە سەیارەكەی دابەزی و چوو بۆ نوێژی نیوەڕۆ، رێك لەگەل بانگی نیوەڕۆ لە كاتژمێر 12:25 خولەك، دوو كەسی نەناسراو جامی ئوتومبێلێەكەیان شكاند و 56 هەزار دۆلاریان لێ دزی.

ئەو دوو  كەسەی  دزییەکەیان کردووە، لە كامێراكانی چاودێری دەرچوونە بەڵام ماسكیان نەبەستووە رەنگی ئۆتۆمبێلەمان سلڤەر بووە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق