رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە شەقامی هەولێر - مەخمور
كوڕ و باوكێک بریندار بوون
+964
ئەحمەد شەمزین -هەولێر
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە شەقامی هەولێر مەخمور بەدیاریكراوی پێش گوندی قۆریتان روویدا و دوو كەس بریندار بوون.
شایەدحاڵەكان بە 964یان وت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.1.2026 ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب خۆی كێشا بە بارهەڵگرێك و سەرنشینەكانی ناو پیكابەكە كوڕ و باوكێكن، كە بریندار بوون و دەست و قاچیان شكاوە، دواتر گواسترانەوە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا