دیمەنێکی بەفر لە دەڤەری بەرواری باڵا لە پارێزگای دهۆک - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
بە دوو قۆناغ
لەدوای نیوەڕۆی هەینی بارینی باران و بەفر دەستپێدەکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لەگەڵ هاتنی شێیەکی زۆر لە باکوری زەریای ئەتڵەسی باڵ ئەکێشێت بەسەر باکوری کیشوەری ئەفریقا، دواتر تێکەڵی شێی دەریای سور دەبێت، دێتە سەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێتە بەفر و باران.
ئەمە قسەی شارەزایەکی کەشناسییە و دەڵێ، بە دوو قۆناغ شەپۆلەکە بە ئاسمانی کوردستان دەکات و لەهەر چوار پارێزگاکە و دەروبەریان باران دەبارێ و بەفریش لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکان.
بۆ دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی 9.1.2026، سەرەتایی دروست بوونی شەپۆلەکەیە، سەرەتا هەور دێتە ناوچە سنورییەکانی یۆژئاوای هەرێمی کوردستان، دواتر ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر بەفر و باران دەبارێت، لەگەڵ تێپەڕینی کات، لە ناوچەکانی، وەک سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە ، ناوچەکانی گەرمیان لە ناو شارەکان باران دەبارێت.
بە گوێرەی قسەکانی، سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بێت بۆ 964، لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا جارجار خێرایی با زیاد دەکات لەنێو ئەم شەپۆلەدا، دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور، پلەکانی گەرما روو لە دابەزینێکی زۆر دەکات، کراوە دەبێت بۆ بەفربارین، لە ناوچە سنورییەکان و لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکان.
ئەو شارەزایە وتی، پێ ئەچێت بە دوو قۆناغ ئەم شەپۆلە کاریگەری خۆی دروستبکات، ماوەی قۆناغی یەکەم تا ڕرۆژی یەک شەممەیە قۆناغی دووهەم لە رۆژی دووشەممە دەست پێ دەکات، بەپێی بەرزایی ناوچەکان، واتا لە باکوری رۆژهەڵات بۆ باکور لە بەرزایی 1200مەتر لە ئاستی دەریا بەرەو ژوور بەفر دەبارێت، لە بەرزایی 1000 مەتر بۆ 1200 مەتر لە ئاستی دەریا بەفر و باران دەبارێت.
بەفر تەنگی بە شارباژێڕ هەڵچنیوە
ستی دەریا بەرەوژوور بەفر دەبارێت لە 700 مەتر بۆ 900 مەتر لە ئاستی دەریا بەفر و باران جارجار دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین، وە لە هەر چوار شارەکەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.