ئەم ئێوارە رێگاکان پاک دەکرێنەوە

بەفر تەنگی بە شارباژێڕ هەڵچنیوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ماوەی 11 رۆژە گوندەکانی سنووری ناحیەی سیوەیل لەبەر بەفر رێگایان داخراوە و کارەبایان نییە، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرجەم ئەو گوندانەی رێگایان داخرا بوو دەکرێنەوە.

هیوا هیجرانی بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 11 رۆژە سەرقاڵی پاکردنەوەی رێگای گوندەکانن لەو بەفرەی لە رۆژانی رابردوودا باریوە.

باسی لەوەکرد، بەهۆی بەفر و رەشەباوە 60 ستوونی کارەبا کەوتووە و سنووری ناحیەی سیوەیل بێ کارەبا بوون، تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چەقاندنەوەی ستوونەکانن و تا بتوانرێت بە زوترین کات کارەبا بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو سنوورە.

ئەوەی خستەڕوو، هەریەکە لە شارەوانیەکانی ناچەی شارباژێڕ و پارێزگای سلێمانی و وێگەوبان و پاسەوانی سنوور هاوکاریان بوون لە پاکردنەوەی رێگا و بانەکان.

سنووری ناحیەی سیوەیل 40 گوند لەخۆ دەگرێت و 28 گوندیان ماڵی تێدایە و رێگاکانیان پاکراونەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سنووری شارباژێر دوو مەتر بەفری تێکردووە

لە سنووری شارباژێر دوو مەتر بەفری تێکردووە