لە هەولێر

پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان؛ نیوەی پارەکەی بۆ موچەخۆران بەقیست دەدرێ

964+

رێباز خدر – هەولێر

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان بە فەرمی کرایەوە بە ناوی پڕۆژەی شاری یۆنانی، کە بەشێوازی قیست دەدرێت بە فەرمانبەران لەگەڵ هاتنی موچە قیستەکان دەدرێت.

کاروان نازم، راوێژکاری کۆمپانیای شادۆک کە جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە بە  964 ی وت، یەکەم پڕۆژەیە کە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی هەژماری منەوە سودمەندبن لەو پڕۆژەیە، کە پێشەکی پڕۆژەکە %20 و بە چوار جار دەدرێت و باقیەکەشی مانگانە لەگەڵ هاتنی موچە بەشێوازی  قیست دەبێت.

وتیشی، ئەگەر هاتوو مووچە دوابکەوێت و لە کاتی خۆی نەدرێت، ئەوا هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت و هەر کاتێک مووچە هات راستەوخۆ لە هەژمارەکەیان قیستەکە دەدرێت.

پڕۆژەی شاری یۆنانی، بۆ یەکەمجارە لە کوردستان دروست دەکرێت کە ڤێلەکانیان هاوشێوەی دیزانی ڤێللەکانی وڵاتی یۆنانە، کە دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاو رێگای چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لە هەولێر داپۆشیوە

ئاو رێگای چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لە هەولێر داپۆشیوە