دوو کەس بە ژمارەیەک مۆری ساختەوە گیران

ویستوویانە بە رەگەزنامەی ساختە لە فەرمانگەکاندا مامەڵەکانیان بڕوێنن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی دوو کەس دەستگیرکران کە کاری ساختەکردنی بەڵگەنامە، مۆر و دەفتەری رەگەزنامەیان کردووە و ویستویانە لە فەرمانگەکاندا مامەڵەی پێوە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 7.3.2023 لە پەیجی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردەوە، دوو تۆمەتباریان بەژمارەیەک مۆر و کۆمەڵێک دەفتەری ئامادەکراوی رەگەزنامەی ساختەوە دەستگیرکردووە.

“دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک مۆر و رەگەزنامەی ساختەدا، کە تۆمەتبارەکان بەنیازبوون بەڵگەنامەی پێ ساختە بکەن و لە فەرمانگەکاندا مامەڵەی پێوە بکەن،” پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 289/298 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.