"پێکەوە بۆ عێراقێكی سه‌قامگیر"
لە رۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ستایشی پێشمه‌رگه ده‌كات
فەرهاد حەسەن
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق لە ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له كاركردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ پشتیوانیكردن له عێراقێكی سه‌قامگیر.
باڵیۆزخانهکە کە بارەگاکەی لە بەغدایە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پیرۆزبایی 105 ساڵه‌ی لە سوپاکە کردووە و لهپهیامێكدا ستایشی “خزمه‌ت و قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی عێراقی كردووە، له به‌رگریكردن له عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئه‌مریكا دان به رۆڵی گرنگی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌نێت له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ختی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر داعش و له پشتیوانیكردنی عێراقێكی سه‌قامگیردا”.
پابه‌ندبونی ئه‌مریكاشی دوپاتكردووەتهوه، بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌كاتێكدا عێراق به‌رده‌وامه له بنیاتنانی داهاتویه‌كی سه‌لامه‌تتر و خۆشگوزه‌رانتر بۆ گه‌له‌كه‌ی.
ئەمڕۆ سێشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق، وەکو هه‌موو ساڵێك ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپا ده‌كرێته‌وه، به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا حكومییه‌كان و قوتابخانه‌كان راگیراوەو کراوەتە پشوو، بەڵام ئەم پشووە هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە.