"قۆناغی ساردکردنەوەیە"

ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ کۆنترۆڵکرا

ئەحمەد شەمزین-هەولێر
دوای هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر، دواجار ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ کۆنترۆڵکرا.

موقەدەم شاخەوان سەعید بۆ 964 وتی، ئاگرەكە  كۆنترۆڵ کراوە و ئەوەی هەیە قۆناغی سارد كردنەوەیە، ئەوكاتەی كۆمپانیاكە دامەزراوە بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاگادار نەكردووەتەوە.

بەرەبەیانی زوو ئاگر لە کارگەی جپسی مارکۆ لە پیرزینی هەولێر کەوتەوە، نزیکەی 25 تیمی بەرگری شارستانی بە هاوکاری هێزەکانی زێرەڤانی و ئەندازەی پارکەکان بەشداربوون لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ئاگرەکەی پیرزین دەوامی قوتابخانەیەکی راگرت

ئاگرەکەی پیرزین دەوامی قوتابخانەیەکی راگرت