سەرگوزەشتەی جیاواز
کەشتی نوح؛ ئەو ئۆتۆمبێلەی هەزاران تەرمی گەیاندووە بە دوا مەنزڵ
964+
دیلان محەمەدجەزا
رۆژانە رەنگە چەند جارێک ئۆتۆمبێلێک ببینن لەسەر شەقام لێی نوسراوە بە گەورەیی “کەشتی نوح” ئەمە ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە هەزاران تەرمی گەیاندووەتە دوا مەنزڵگەی خۆی.
رێکان قەرەچەتانی شۆفێری ئۆتۆمبێلی گوازەرەوەی تەرم بۆ 964 دەڵێت، خێرخوازێک چەند ئۆتۆمبێلێکی لەو شێوەیەی ئامادە کردووە و رۆژانە لە سنووری سلێمانی تەرمی پێ دەگوێزرێتەوە.
رێکان چیرۆکی جۆراو جۆر و سەرگوزەشتەی جیاواز دەگێڕێتەوە کە لە کاتی گواستنەوەی تەرم و لە گۆڕستانەکان بەسەریان هاتووە و دەڵێت تەنیا لە ساڵی 2025 نزیکەی 2074 تەرمیان لە مزگەوتەکانەوە گواستووەتەوە بۆ گۆڕستانەکان.
ئەو دەڵێت یەکێک لە رووداوە ناخۆشەکان کە بەسەری هاتووە لە کاتی ئاگادار کردنەوەی چوونی بۆ هەڵگرتنی تەرمێک بە سوتفە برای مردووەکەی لەلا وەستاوە و بە رێکەوت زانیویەتی براکەی مردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی