شێرپەنجەی مەمک زۆرترینە

زیاتر لە 3000 حاڵەتی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمار کرا

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە، کە 190 یان منداڵ بوون.

ئەوانەی تووشی شێرپەنجە بوونە هەموویان خەڵکی سلێمانی نین، بەڵکو لە کۆی سێ هەزار و  145 تووشبوو، تەنیا هەزار و 448 خەڵكی ناو شاری سلێمانین و هەزار و 330 خەڵكی قەزا و ناحیەكان بوون و 144 خەڵكی هەڵەبجە و 122 خەڵكی كەركوك و 46 خەڵكی هەولێر و حەوت کەسیش خەڵكی دهۆک و 147 نەخۆش خەڵكی پارێزگاكانی تری عێراقن.

ئامارەکە نەخۆشخانەی هیوا بڵاویکردووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو حاڵەتی شێرپەنجانەی ساڵی رابردوو تۆماركراون 624 شێرپەنجەی مەمک و 189 شێرپەنجەی كۆڵۆن و 185 شێرپەنجەی سییەكان و 167 شێرپەنجەی پرۆستات و 108 شێرپەنجەی غودەی دەرەقی و هەروەها 102 شێرپەنجەی خوێن و 102 شێرپەنجەی گەدە و 98 شێرپەنجەی ریخۆڵە باریكە و 95 شێرپەنجەی مێشك و 93 شێرپەنجەی میزەڵدان بووە.

نەخۆشخانەی هیوا روونكردنەوە لەسەر دوورخستنەوەی چەند ک...

نەخۆشخانەی هیوا روونكردنەوە لەسەر دوورخستنەوەی چەند کارمەندێك له‌ چێشتخانه‌كه‌ی دەدات

ئامێری تیشکەکەی نەخۆشخانەی هیوا چاککرایەوە

ئامێری تیشکەکەی نەخۆشخانەی هیوا چاککرایەوە