"گرێبه‌ستیان ته‌واوبووه‌ و داواش كراوه‌ بمێننه‌وه‌"

نەخۆشخانەی هیوا روونكردنەوە لەسەر دوورخستنەوەی چەند کارمەندێك له‌ چێشتخانه‌كه‌ی دەدات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی چەند کارمەندێکی چێشتخانە لە نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەكە رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانە گرێبەستەكەیان تەواو بووە و بەگوێرەی فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران هەڵساون بە ئەنجامدانی پرۆسەی تەندەرین بۆ كارەكانی ئەوان، دەشڵیت، “وەك وەفایەك بۆ ستافە كۆنەكە، داوایان كردووە بمێننەوە و لەگەڵ ستافە نوێیەكە كاربكەن”.

چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی دوورخستنەوەی چەند کارمەندێکی چێشتخانەی نەخۆشخانەی هیوا بڵاوبوەتەوە، ئەوە مشتومڕ و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و نەخۆشخانەكەی ناچاركردووه‌ روونكردنەوە لەو بارەیەوە بدات.

نەخۆشخانەكه‌، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو كەسانە چەند ساڵێکە بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا، مانگانە بڕی یەك ملیۆن و 300 هەزار دیناریان  وەرگرتوە وەک موچە، بە پێی گرێبەستەکە هەموو هەفتەیەک لە رێگەی لیژنەی کڕینی خواردنەوە هەموو پێداویستییەکان بۆ ئەم چێشتخانەیە دابینکراوە، بە پێی پارەی تەرخانکراو لە گرێبەستەکە.

ئاماژەیان بەوەش كرد، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە هەیان بووە تا 30.6.2025 بەردەوامبوونە و بە گوێرەی فەرمانی حكومەت و دوای ئەو بەروارەش دراوە بە کۆمپانیا بە گوێرەی یاسا و رێنماییەکان، ئەوانیش هەستاون بە ئەنجامدانی پرۆسەی تەندەرین و ئێستا ئەم خزمەتە هەر بەردەوامە و بە ستافێکی جیاوازتر، بۆیە دڵنیایی دەدەن بە هاوڵاتیان کە ئەوان هەر کەسێک خزمەت بکات دەیخەنە سەرچاویان، بەڵام ناتوانن بە دەر لە رێنماییەکان کاربکەن.

نەخۆشخانەی هیوای لە راگەیەندراوەكەی ئەمشەویدا باسی لەوەش كردوە، “بەڕێوەبەری نەخۆشخانە وەک وەفایەک بۆ ستافی پێشوو، داوای لێکردوون بەردەوام بن و بمێننەوە. بەڵام بە پێی رێنمایی و یاسای وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەو ستافە نوێیەدا.

دەشڵێت، ساڵی رابردوو لە رێگەی ئیدارەی نەخۆشخانەی هیواوە چەندینجار تەکلیف کراوە تا کۆتاجار وەزیری دارایی لەسەر نووسراوی وەزارەت نووسیویانەو “ئەمە کۆتا جار دەبێت بە شێوەی راستەوخۆ”.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندوە كە لەبەر رێنماییەکان ناتوانن شێوازی راستەوخۆ ئەنجام بدەن، چونکە هەمو نەخۆشخانەیەک بە شێوەی تەندەرین کراوە.

نەخۆشخانەی هیوا رۆژانە 700 نەخۆش سەردانی دەکات

نەخۆشخانەی هیوا رۆژانە 700 نەخۆش سەردانی دەکات

نەخۆشخانەی هیوا: لە شەش مانگدا دوو هەزار تووشبووی شێرپ...

نەخۆشخانەی هیوا: لە شەش مانگدا دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

ئامێری MRI لە نەخۆشخانەی هیوا لەکارکەوت

ئامێری MRI لە نەخۆشخانەی هیوا لەکارکەوت