پارەیان بۆ خەرج ناکرێت

کارکردن لە رێگای دەربەندیخان – سلێمانی راوەستاوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، کارەکانی لە رێگاکە راگرتووە، ئەمەش بەھۆی خەرجنەکردنی پارە بۆیان.

پرۆژەی بەدووسایدکردنی رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، لە مانگی چواری ساڵی رابردوو کارەکانی دەستیپێکرد، بڕیار بوو لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو بکرێت.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “لەپێش سەری ساڵەوە کارکردن لە رێگاکە وەستاوە، کۆمپانیای بێشکان جێبەجێکاری پرۆژەکەیە، بەھۆی ئەوەی پارەیان بۆ خەرج ناکرێت، دەستیان لە کارەکردن ھەڵگرتووە”.

“رێگاکە کاری باشی تێداکراوە لە بڕینی شاخ و پڕکردنەوە، بەڵام جارێ ھیچ بەشێکی رێگاکە قیرتاو نەکراوە”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش دەکات، لەھەوڵدان بۆ ئەوەی پارە بۆ کۆمپانیاکە خەرج بکرێت و دەستبکەنەوە بە کارکردن، تا زووتر رێگاکە تەواو بکرێت.

پرۆژەی بەدووسایدکردنی رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن پێكدێت لە 18 كیلۆمەتر.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن ئاستەنگی هاتوچۆ دروس...

لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە