"خۆزگە 10 کچم هەبوایە"

باوکێکى لە هەولێر دەبێتە ترێند؛ لە ئاهەنگى هاوسەرگیرى کچەکەى گۆرانى دەڵێت

+964

ئەحمەد شەمزین

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شاری هەولێر، کاتێک مۆسیقا دەستی پێکرد، لوقمان ئیسماعیل ویستی بە دەنگە بەسۆزەکەى گۆرانییەک وەک دوا دیاری پێشکەشی تاقە کچەکەی بکات، بەڵام وشەکان لە گەروویدا گیران و فرمێسک بوونە میوانی چاوەکانی.

ئەمە تەنها ئاهەنگێک نەبوو، بەڵکو ساتی دابڕانی باوکێک بوو لەو هاوڕێیەی کە ساڵانێکی درێژ بە خوێنی دڵ پەروەردەی کردبوو.

لوقمان ئیسماعیل، باس لەو دۆخەى دەکات و بە 964ـى وت،”تەنها خۆم دەزانم چۆن ئەم کچەم گەورە کردووە، کچ چرای ماڵە و هاوڕێی باوکە”.

ئەو باوکە بە غەمبارییەوە باس لەوە دەکات کە ژوورە چۆڵەکەی کچەکەی بووەتە شوێنی گریانەکانی و دەڵێت: “ئەو شەوە چوومە ژوورەکەی، کە بینیم لەوێ نییە تێر گریام”.

کچەکەى تاقانەى ئەو باوکە بووە، بەڵام خۆزگە دەخوازێت 10 کچى هەبوایە.

فرمێسکەکانی لوقمان پەیامێکی قووڵیان لەپشتە بۆ هەموو کوڕان و زاواکان؛ پەیامی ڕێزگرتن لەو “ئەمانەتە” پیرۆزەی کە باوکان دوای ساڵانێک لە ڕەنج و میهرەبانی، دەیسپێرنە دەستی ئەوان، هەر بۆیە ئەو باوکە دەڵێت: دەبێت کوڕان ئاگایان لە کچەکان بێت و رێزیان بگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەفتانە 100 زەماوەند لەناو پارکی سامی عەبدولرەحمان ئەنج...

هەفتانە 100 زەماوەند لەناو پارکی سامی عەبدولرەحمان ئەنجامدەدرێت