تەنیا بە 750 دینار هاوڵاتییان دەگەیەنێتە بازاڕ
هێڵێکی پاس بۆ کانی قرژاڵە کرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای ساڵانێکی زۆر لە چاوەڕوانی، هێڵی پاس گەیشتە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە و دانیشتووانی ناوچەکەش بە دابەشکردنی شیرینی دڵخۆشی خۆیان دەربڕی، بە وتەی خۆیان “لە خەرجیی زۆری تەکسی رزگاریان دەکات.”
حاجی سابیر حەمەدەمین، سەرۆکی شۆفێرانی هێڵی کانی قرژاڵە بە 964ـی وت: “ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2025، 26 پاسی هێڵەکە کەوتوونەتە کار، کرێی گواستنەوەش لە کانی قرژاڵەوە بۆ ناو بازاڕ تەنیا 750 دینارە، بۆ کەمئەندامان و مامۆستایانی ئایینی هاتوچۆ بێبەرامبەرە و بۆ قوتابیانیش کرێیەکە کراوەتە 500 دینار.”
وتیشی، نزیکەی 2500 ماڵ لەم هێڵە سوودمەند دەبن، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد رەسیفێکی دیکە لە بەردەم کۆمەڵگەی “ژیان” دروست بکەن بۆ رێکخستنی باشترو هاتوچۆی پاسەکان.
مام خدر زرار، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکەیە و بۆ 964 وتی: “ساڵەهای ساڵە كێشەی هاتوچۆمان هەیە و ئێستا لەكۆل پشتی پیكاب و پارەی تەكسی دەبینەوە
کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی رزگارییە و ناوچەیەکی فراوانە، لە هەزار و 200 ماڵ پێکدێت، گوندی کانی قرژاڵە 500 ماڵ نیشتەجێین و کۆمەڵگەی ژیانیش لە 600 ماڵ پێکهاتووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر