14 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
“ناوشار” مۆتەکەی رووداوەکانی ھاتوچۆی ساڵی پار بووە لە دەربەندیخان
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەو روداوانەی ھاتووچۆ لەساڵی 2024 و 2025 لە قەزای دەربەندیخان رویانداوە وەک یەکن، بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندار لە ساڵی 2025 زیاتر بووە لە ساڵی پێشوتر.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، لەساڵی 2024 لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان 78 رووداو روویانداوە، بەڵام لەساڵی 2025 ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندار زیاتر بوونە.
وتیشی “لەساڵی 2024 دا 13 کەس بەرووداوەکانی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 91 کەسیش بریندار بوونە، بەڵام لەساڵی 2025 دا بووە بە 14 مردن و 105 بریندار”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەھەردوو ساڵ زۆرترین روداوەکان لەناو شار روویانداوە نەک لە رێگای دەرەوەی دەربەندیخان بۆ کەلار یاخود بۆ سلێمانی، بەجۆرێک ساڵی رابردوو 41 رووداو روویانداوە بەڵام لە ساڵی 2024 ژمارەی ئەو رووداوانەی لەناوشار رویانداوە بریتی بووە لە 31 رووداو.
پێداچووبەوە؛ فەرهاد حەسەن