بەفر و ژیان

زەحمەتی و رەنج لە نیو مەتر بەفردا

+964
ئاکام غەفور- سۆران
ئەگەر بەفر بۆ خەڵکی ئاسایی جارێک مایەی دڵخۆشی بێت، ئەوە بۆ گوندنشینان دووجار دڵخۆشیە، بەڵام ژیان گوزەرانی ئەوان قورس دەکات، لە رۆژێکی ئاسایی ئەرکیان زیاترە.

هەر لە ئالیک پێدان، کۆکردنەوەی گژوگیا و سەربان گێڕان و پاککردنەوەی بەفری زۆر و زەبەندەی نا باخ و ماڵ، تا پەیداکردنی بژێوی رۆژانەش یان ئامادەکردنی ئەو خواردنە کوردەوارییانەی بۆ زستان هەڵیان گرتووە.

964 رۆژێک لە گوندی گرتکە لە باڵەکایەتی، ئاکامی پەیامنێر لەگەڵ دانیشتووانانی گوند کاری رۆژانە دەکەن و هەرچی ئیشە لەگەلیان دەیکات، قورسی ژیانی ئەوانیش نیشان دەدەین لەناو بەفر و سەرما.

لوقمان ئەباعوبەیدە، قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، ئەگەر بەفر باری ئیتر مەڕ و ماڵات خواردنی دەست ناکەوێت، هەر بۆیە لە زوو زەخیرەی خۆمان دەکەین و لەگەڵ بەفر بارین جگە لە شەوان رۆژانە دوو جار، کا و گیای وشک بە ئاژەڵەکانمان دەدەین.

نەجمەدین رەسوڵ، دانیشتوویەکی تری گوندە و دەڵێت، لەگەڵ بەفر بارین ئەرکمان زۆر قورس دەبێت و کارمان زۆرە لە گوند بەڵام ئیتر گوند بەو شتانەوە خۆشە.

دوڕ مستەفا، ژنێکی بەتەمەنی گوندە، بۆ 964 دەدوێت و دەڵێت، ژنانیش هاوشانی پیاوان لە گوند کار دەکەن، بەیانی زوو هەڵدەستین سۆپای دار گەرم دەکەین و دواتر دەرگا لە مریشکەکانم دەکەمەوە و ئیتری کاری رۆژ چی هەبێت دەیکەین، ئەگەر کاتی زانی بزنەکانیش بێت ئەوە رۆژانە دەیاندۆشین بەڵام ئێستا کاتی نیە.

حەمەد مستەفا، دنیادیدەیەکی تری گوندە و باسی کاتی بەفر بارین بۆ 964 دەکات و دەڵێت،”کە بەفر باری سەربانی خانوە خۆڵەکان لە بەفر رادەماڵین و دواتر بە باگوردان خانوەکان دەگێڕین، تاکو خانوەکان دڵۆپە نەکەن”.

گوندی گرتک لە دۆڵی رۆستی باڵەکایتیە، لە وەرزی زستان کەمتر لە 10 ماڵی لێیە، لە وەرزی هاوین قەرەباڵغ ترە و یەکێکە لە گوندە جوانەکانی کوردستان، بەهۆی هەڵکوتەی جوگرافی و خانوە خۆڵەکانی سیمایێکی ناوازەی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەفر و باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بەفر و باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە