"گوڵ وەگوڵ وەمینا"

عەلی یارە بە گریانەوە: فەرەیدون وەلی بە بێنازی سەری نایەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

ئەمڕۆ شەممە، لە نێو کەشێکی پڕ لە ماتەمدا، تەرمی هونەرمەند فەرەیدون وەلی لە شاری سلێمانى بە خاک سپێردرا، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 14ـی شوباتی 2026 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

لەکاتی بە خاکسپاردنیدا، هونەرمەند عەلی یارە، کە هاوڕێی نزیک و هاوکاری دێرینی کۆچکردووە، بە گریان و دڵتەنگییەکی زۆرەوە بۆ 964  قسەى کرد گلەیى و رەخنەى توندى لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەبوو سەبارەت بە فەرامۆشکردنى هونەرمەندان و بەتایبەتیش فەرەبیدون وەلى.

عەلی یارە ئاماژەی بەوە کرد کە فەرەیدون وەلی “بە بێنازی سەری نایەوە” و لە کاتێکدا پێویستی بە هاوکاری بووە، ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.

ئەو باسی لەوە کرد کە فەرەیدون وەلی هونەرمەندێک بووە رۆژانێک گۆرانیی بۆ پێشمەرگە و نیشتمان چڕیوە، بەڵام لە کۆتاییدا پاداشتی ماندووبوونەکەی وەک پێویست نەبووە.

دوو هونەرمەندە بە گۆرانی “گوڵ وەگوڵ وەمینا” ناوبانگێکی زۆریان پەیدا کرد و چەندین کاری هونەریی هاوبەشیان پێکەوە تۆمار کردبوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هونەرمەند فەرەیدون وەلی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند فەرەیدون وەلی کۆچی دوایی کرد