"بنەمای لەجێدانان نیگەرانی کردووین"
وانەبێژانی دابڕاو دەڵێن چەندین ساڵە لەلایەن حکومەتەوە بێهیوا دەکرێین بۆ دامەزراندن
964+
فەرهاد حەسەن
وانەبێژانی دابڕاو لە هەرێمی کوردستان دەڵێت لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا چەند جارێک لەلایەن حکومەتەوە بێهیوا کراون بۆ دامەزراندن و ئێستاش داواکارن چارەسەرێیان بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەم مامۆستایانە راگەیەندراوێکیان بۆ 964 ناردووە و ئاماژە بەوەدەکەن، بەشێک لە وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە پێشتر کراونەتە گرێبەست و دواتر بوون بە هەمیشەيی، بەڵام بەشێکیان بێبەشبوون لەو مافە و بە بیانووی ئەوەی سێ ساڵی لەسەریەکیان تەواو نەکردوە و بەردەوام نەبووین.
دەشڵێن ، پێیان راگەیاندووین کە دانانەوەی وانەبێژە لادراوەکان لەسەر بنەمای لەجێدانانە، بەمەش وەزیری پەروەردە تووشی دۆخێکی دەروونی ناخۆشی کردوون، “چونکە بۆ لەجێگەدانان پێویستە چاوەڕێی مامۆستایەک بکەین کە بمرێت ئینجا ئێمە بخرێینە شوێنەکەی”.
دەقی راگەیەندراوەکە وەکو خۆی بخوێننەوە؛
بۆ بەرێز کەناڵی 964
بابەت داواکاری
دوای ئەوی بەرێز سەرۆکی حکومەت بریاری دامەزراندنی بۆ 38 هەزار وانەبێژی پەروەردە دەرکرد و دواتر دیسان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بە رێنمايی تایبەت هەموو وانەبێژێکی دابڕای خوێندنی باڵاشی گرتەوە هەموویان کران بەگرێبەست و دامەزران، بەمەیش دیسان ناڕەزایەتی ئێمەی وانەبێژی لادراوی پەروەردەی لێکەووتەوە.
بەڕێزان
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەمە چەندینجارە ئێمەی وانەبێژانی دابڕاوی پەروەردە لەمافی گرێبەست بوون ودواتر دامەزراندن بێبەش دەکرێن، جاری پێشوو لەدوای راگیرانی دامەزرادنەوە لەساڵی 2012 وە بە مەرجی ئەزمونی سێ ساڵی لەسەریەک لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2015 بەشێک لە وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە کرانە گرێبەست و دواتر بوون بە هەمیشەيی، بەڵام بەشێکمان بێبەشبووین لەو مافە و بە بیانووی ئەوەی سێ ساڵی لەسەریەکمان تەواو نەکردوە و بەردەوام نەبووین.
هەرچەند ئێمەی وانەبێژانی دابڕاو بەو پارە کەمەی کە لەبەرامبەر وانەبێژیدا وەرماندەگرت کە لەباشترین حاڵدا لەنێوان بڕی 200 بۆ300 هەزار دینار بوو ئامادەی وانەبێژی بووین، بەڵام لە قوتابخانەکاندا لەلایەن بەڕێوەبەرەکان و بەبیانوی نەبوونی فەراغات و نەبوونی جێگاو ناپێویستی و سەبارەت هاتنی مامۆستای میلاك، مامۆستا خانمەکانیش نەبوونی مۆلەتی دایکایەتی و نەبوونی مافی نەقڵی زەواج بەشێکی زۆرمان بێبەشبووین.
ئێستا و دوای زیاتر لە 13 بۆ 14 ساڵ بۆ جاری دووەم دیسانەوە هەموومان وەکو جارەکانی پێشوو بێبەشبووین لەو مافە بەڵام ئەمجارەیان نەک هەر ئەزمونی سێ ساڵ نەکرایە پێوەر بەڵکو تەنها ئەو وانەبژانەی گرتەوە کە بە تەنها شانسیان لەوەبوو ئەو رۆژە وانەبێژبوون ئەمە لەکاتێکدا بوو بەشێک لە ئێمەی وانەبێژانی لادراو ئەزموونی 10 ساڵ وانەووتنەوەمان هەبووکە لەرابردوودا بەشێکی بەرچاوی نەبوونی میلاکات و نەبوونی هەلی دامەزراندنمان پرکردبووەوە بێ گوێدانە مانگانەیەکی کەم خزمەتمان بەپرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کرد، هەربۆیە وەزارەتی پەروەردە لەهەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوەی داتاو سەرژمێری وانەبێژانی دابراوەوە فۆرمێکی ئێمەی بەوانەبێژان پڕکردەوە دەرکەوت 2000 بۆ 2500 مامۆستایە دەسەلمێنی ژمارەمان نابێتە بارگرانی بەسەر بووجەو دۆخی دارايی خراپی حکومەتی هەرێم.
لەلایەکی ترەوە، وەزیری پەروەردە لەوەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت بە چارەنووسی وانەبێژانی دابڕاو چەنجارێک رایدەگەیەنێت دانانەوەی وانەبێژە لادراوەکان لەسەربنەمای لەجێدانانە ئەویش لەسەر ئەساسی فەڕاغات و پێداویستی دەبێت کە لەپەروەردەی قەزاکانەوە داواکاریان بەرز بکرێتەوە. بەمەش دیسانەوە ئێمەی نیگەرانکردوە چونکە لەئێستادا بۆشای و پێویستی مامۆستا لەهەموو پەروەردەکان هەیە و ئێمەش وەکو مامۆستا لەنێوان یەک تاوەکو 13 ساڵ خزمەتمان کردوە، بەڵام بەداخەوە وەزیری پەروەردە تووشی دۆخێکی دەرونی ناخۆشی کردوین بەوەی دەڵێت گەڕانەوەتان بە لەجێگادانانە، بەلەجێگەدانیش واتە ئاوات بەفراغـێک بخوازن، کە مامۆستایەک دەبێت کۆچ بکات بۆ دەرەوەی وڵات یان بەداخەوە مامۆستایەکی میلاک بمرێت ئەوجا یەکێک لەئێمە دەچینە جێگاکەی، کە بەداخەوە ئێمەی لەم چاوەروانیە قاگرتوە کە ئەمەش هیچ جێگای هیواو ئاواتی ئێمە نیە داواکارین لە بەڕێزتان دەنگی ئێمە بەلایەنی پەیوەندیدار بگەیەنن، چونکە گەڕانەوەی ئێمە پێویستی بەهەوڵی جدی هەموولایەک هەیە.
ناوی نوێنەرەکان :
زانا زراری نوێنەری گشتی
م. هەردی نوێنەری هەولێر
شاباز ناصر نوێنەری سلێمانی
صلاح صدیق نوێنەری هەڵەبجە
ئالان حسن نوێنەری دهۆک
ئاکۆ کریم نوێنەری دەربەندیخان
م. محمد نوێنەری پ. ڕاپەڕین
م.علی نوێنەری پ. گەرمیان
روژهات شكري.نوينه ري پ. ئاميدي
دلوڤان فقو احمد نوینەرێ پ. ئاکرێ