پلەکانی گەرما لە ژێرسفرن

سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن کرایە پشووی فەرمی

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن، سبەینێی کردە پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن چونکە دەڵێت، پلەکانی گەرما لە ژێرسفرن.

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواو و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر، دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریاندا کە سبەینێ یەکشەممە بەرواری 4.11.2026 پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.