زیاتر لە 8 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى سماقوڵى سەرڕێژ بوو

وریا فەتاح

دواى بەفر و بارانەکەى چەند رۆژى رابردوو، بەنداوی سماقوڵی سەرڕێژ بوو.

بەنداوى سماقوڵى دەکەوێتە دۆڵى سماقوڵى سەر بە قەزاى کۆیە و تواناى گلدانەوەى 8 ملیۆن مەترسێجا ئاوى هەیە.

بە سەرڕێژبوونى جگە لەوەى پاشەکەوتێکى باشى ئاو دەکات، لە هەمان کاتدا دیمەنێکى دڵگیر بە ناوچەکە دەبەخشێت.

ئەمڕۆ هەینى 2.1.2026، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، سەرڕێژبوونى بەنداوى سماقوڵى راگەیاند.