هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت

لە گەڕەکی هەڤاڵان شۆستە و شەقامەکان لە زێدەڕۆیی پاکدەکرێنەوە

964+

ژێوار خدر

چیدی رێگە نادرێت کاسبکارانی بازاڕی کۆنەفرۆشانی گەڕەکی هەڤاڵان لە هەولێر شۆستە و شەقامەکان بۆ نمایشکردنی کاڵاکانیان بەکاربهێنن، شارەوانیش دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان کردووە بۆ رێکخستنەوەی بازاڕەکە و ئاگادارکردنەوەی سەرپێچیکاران کە لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی، رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

شارەوانی هەولێر رایگەیاند، هەڵمەتێکیان بۆ ناو بازاڕی کۆنەفرۆشان لە گەڕەکی هەڤاڵان ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوە  بەهۆی دانانی کەلوپەل لەسەر شۆستە و شەقامەکان، ئاستەنگی زۆری هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران لەو سنوورە دروست ببوو و رێگەی گشتی داگیرکرابوو.

دەشڵێت، لە هەڵمەتەکەدا سەرجەم ئەو ئاستەنگانە لادران کە ببوونە هۆی گرتنی رێگەی گشتی، کاسبکارانی ناوچەکە بە فەرمی ئاگادارکراونەتەوە کە پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن، بە پێچەوانەوە لە کاتی دووبارەکردنەوەی هەر جۆرە زێدەڕۆییەکدا، رووبەڕووی لێپێچینەوە و سزای توندی دارایی دەبنەوە.

دوای پێنج مانگ پۆستەری بانگەشەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن...

دوای پێنج مانگ پۆستەری بانگەشەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن لە گەرمک کۆکرانەوە