کاریگەری تەقینەوەکە - وێنە: رۆیتەرز
ئەی بریندارەکان؟
کوژراوانی تەقینەوەکەی سویسرا نزیکەی 40 کەسن
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەی کوژراو و بریندارانی تەقینەوەی یانەیەکی شەوانە لە سویسرا نزیکەی 40 کەسە و 100 کەسی دیکەش بریندارن، بەڵام دەربارەی ئاماری زیانەکان پۆلیس تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
سەرچاوەیەک بە پێگەی NBC newsی وتووە، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی یانەیەکی شەوانە لە شارۆچکەی “کرانس مۆنتانا”ی سویسرا نزیکەی 40 کەسە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 100 کەس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.1.2026 پۆلیسی سویسرا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە باڕێک لە شوێنێكی بەرچاوی خلیسکێنەی سەربەفر لە شاری کرانس-مۆنتانا لە سویسرا روویداوە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی سویسرا، تەقینەوەكە دەوروبەری كاتژمێر 1:30ی بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ئەوروپا لە باڕێك بە ناوی لی كۆنستیلایشن روویداوە، كە ناوبانگی هەیە و گەشتیاری زۆر رووی تێدەكەن، ئەمەش لە كاتێكدا روویداوە كە ئەوانەی لەو شوێنە بوون بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ئاهەنگیان دەگێڕا.
هاوكات دەنگۆی ئەوە هەیە تەقینەوەكە بەهۆی یارییە ئاگرینەكان روویدابێت، بەڵام هیچ سەرچاوەیەك ئەمەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.