لە مەدینە بەخاکی دەسپێرن

عومرەکارێک لە سعودییە گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

عومرەکارێک کە دانیشتووی ناحیەی بجەیلە لە قەزای ئاکرێ، لە سعودییە گیانی لەدەستدا، لەسەر راسپاردەی خێزانەکەی لە مەدینە بە خاک دەسپێردرێت.

ئەو عومرەکارە، نزیک مانگێکە داخل نەخۆشخانە کرابوو لە شاری مەدینە لە گورستانی بەقیع بەخاک دەستپێردرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.1.2026، کاروان ستونی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، عومرەکارەکە ناوی فاتیمە هاشم سلەیمانە، خەڵکی ناحیەی بجیلە لە قەزای ئاکرێی پارێزگای دهۆک.

ئەمە یەکەم عومرەکارە لە ئەمساڵدا گیانی لەدەستدابێت، بە وتەی حەج و عومرە، کەسوکارەکەی رەزامەندییان داوە لە خاکی مەدینە و لە سعودییە بەخاک بسپێردێت.