لەگەڵ کۆمیسیاری پێشوو وێنەیان بڵاوکردەوە
د. به‌رهه‌م ساڵح بەفەرمی وه‌ك كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوو
964+
فەرهاد حەسەن
د. به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوو، ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی کە فیلیپۆ گراندی ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له‌و پۆسته كرد کوە بەرهەی ساڵح وەریگرتووە .
فیلیپۆ گراندی کۆمیسیاری پێشووی کاروباری پەنابەران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X” وێنه‌یه‌كی خۆی و د. به‌رهه‌م ساڵحی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، “هێز و هیوای باشترین بۆ ئێوە، كاتێك وه‌ك 12 هه‌مین سه‌رۆكی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت”.
لایخۆشییەوە د. به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی “X” نوسیویه‌تی، “ئەمڕۆ وەک كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوم”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “لەگەڵ هاوبەشەکانمان و گەلانی میواندار کاردەکەین، بۆ پاراستنی پەنابەران، گەیاندنی چارەسەری بەردەوام و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکانی ئاوارەبون کە کاریگەرییان لەسەر ملیۆنان کەس هەیە”.
ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، لە کۆبوونەوەی شه‌وی 18.12.2025 به‌كۆی ده‌نگو د. به‌رهه‌م ساڵحغ به كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژارد و شوێنی فیلیپۆ گراندی، دیپلۆماتکاری باڵای ئیتاڵی ده‌گرێته‌وه.