باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق - وێنە: سەرۆکایەتی کۆمار
"دەبێت لە عێراق لەدایکبووبێت"
پەرلەمان مەرجەکانی خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆککۆماری عێراق راگەیاند
964+
توانا نەقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مەرجەکانی خۆپالاوتنی بۆ بوون بە سەرۆککۆماری عێراقی بڵاوکردەوە و پشت بەست بە مادەکانی دوو و سێ لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2012.
لە ڕاگەیەندراوەکە پەرلەمانی عێراق هاتووە، ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن و ئەو مەرجەکانیان تێدایە پێویستە داواکاری نووسراوی خۆیان، لەگەڵ بەڵگەنامەی فەرمی ئەسڵی کە شایستەیی خۆیان و و سیڤیەکان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەڵگەنامانە لە کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەکو 3:00ـی پاش نیوەڕۆ وەردەگیرێن لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە رۆژی 31.12 و 4 و 5ـی ،امگی یەکی 2026.
مەرجەکانی خۆپاڵاوتن پێکهاتوون لە:
– هاوڵاتی عێراقی بێت بە لادیکبوون و هەروەها لە دایک و باوکی عێراقیش لەدایک بووبێت.
– تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.
– ناوبانگی باش بێت لە ئەزموونی سیاسی و بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ میللەت بناسرێت.
– خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەلایەنی کەمەوە بێت کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق دانپێدانراوە.
– بە تاوانێک سزا نەدرابێت کە تۆمەتی ئەخلاقی تیادا بێت.
– پەیوەندی بە رژێمی پێشووەوە نەبێت