بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست

ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردە و خوێندنی باڵا موچە وەردەگرن

فەرهاد حەسەن

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان موچە وەربگرن، ئەمەش بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی موچەی مانگی 10 موچەخۆران، رایگەیاندبوو.

مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست موچە وەرگرتنەکە دەیانگرێتەوە.

هەر بە پێی راگەیاندراوەکەی دارایی، موچە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.