رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران کراوەتەوە – وێنە؛ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
دوێنێ داخرابوو
رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران کراوەتەوە؛ هاتوچۆ ئاساییە
شۆڕش قادری
رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێم و ئێراندا کراوەتەوە و هاتوچۆ تیایدا ئاساییە.
دوێنێ بەهۆی بەفربارینی زۆر، رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران لە دیوی ئێرانەوە داخرا، ئەمڕۆ سیروان حسێن وتەبێژی مەرزەکە بە 964ـی وت، “هەر لە بەیانییەوە دەستیانکردووە بە پاککردنەوە رێگاکە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی تیایدا ئاسایی بووەتەوە”.
هەر بەهۆی بەفرەکەی رۆژی رابردوو رێگای چەند مەرزێکی دیکەی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان داخران لەوانەش مەرزی کێلێ کە تاوەکو ئێستاش نەکراوەتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە 25 کیلۆمەتری قەزای چۆمان و 11 کیلۆمەتری شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە دەروازە بازرگانییە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەقەڵەم دەدرێت