بۆ ئەوەی نەیبەستێ

60 تۆن خوێ بەسەر رێگاکانی ئیدارەی سۆران دا رژێندراوە

 964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە سێ شەپۆڵی بەفری ئەمساڵ، تیمەکانی رێگاوبانی سۆران، 60 تۆن  خوێیان بەسەر رێگاکاندا پرژاندووە، بەشی زۆریشی بۆ رێگای چۆمان حاجی ئۆمەران بووە.

تەنها لەم دوو رۆژە نزیکەی 40 تۆن خوێ بەکارهاتووە بۆ ئەوەی رێگاکان دووربن لە شەختە و بەستەڵەک.

خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، ئەو جۆرە خوێیە، خوێیەکی دەنک درشتی تایبەتە، بۆ ئەوەی ریگاکان نەیبەستن بەکاری دەهێنین”.

وتیشی، تاکو ئێستا 60 تۆن خوێ بەکارهاتووە، بۆ ئەمڕۆ 30.12.2025 پێشبینی دەکەن نزیک 25 تۆن خوێیان پێویست بێت.

وەک باسی دەکات، ساڵ بۆ ساڵ رێژی بەکارهێنانی خوێ جیاوازە، ساڵ هەیە زیاتر لە 300 تۆن خوێ دەپڕژێنن بەسەر رێگاکانی سنووری ئیدارەی سۆران

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەواوی شەقام و رێگاکانی ئیدارەی سۆران مەترسیدارن کە ما...

تەواوی شەقام و رێگاکانی ئیدارەی سۆران مەترسیدارن کە ماڵەوە مەیەنە دەرەوە