هەواڵەکان
بزربووەکانی سیدەکان بە سەلامەتی نەجاتیان بوو
+964
ژووری هەواڵ
دوو شەو و رۆژە ژمارەیەک هاوڵاتی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانەکانی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دۆزرانەوە.
ئەو کەسانە، 21 کەس بوون، کە 13 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
لەم شەپۆلی باران بارینە، بەنداوی دوکان 85 سانتیمەتر، دەربەندیخان 60 سانیمەتر، دهۆک 16 سانتیمەتر و گۆمەسپان 60 سانتیمەتر ئاویان زیادی کردووە، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، توانیویانە زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە دوو بەنداو کۆگا بکەن.
بەهۆی شەختە و بەستەڵەک، لە سلێمانی لە دوو رووداودا 12 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و رووداوەکان تەنیا زیانی ماددیان لێکەوتەوە.
رێگەی میرسەید – حەمامۆک کە بڕیار بوو ببێتە جێگرەوەی رێگەی شاخی هەیبەت سوڵتان کە دوێنێ داروخان تێیدا روویدا، هێشتا کارەکانی تەواو نەبووە و بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کۆیەش دەڵێ، %40ـی کارەکانی قۆناغی یەکەمی تەواو کراوە.