ژمارەی تابلۆکەیشی گۆڕیوە

بارهەڵگرێک لە کەلار دزرا و لە سلێمانی دەستیبەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لە شاری کەلار ئۆتۆمبێلێکی کیا- بار دزرا و دەستبەجی هەڵاتووە بۆ سلێمانی و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەش لە هەولێرەوە گۆڕاوە بۆ تابلۆیەکی دیکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.12.2025 پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی نەهیشتنی تاوان بەدواداچوونیان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کردووە و توانیویانە دەستیبەسەردا بگرن، کە دوێنێ شەو دزرابوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ئۆتۆمبێلە خۆی تابلۆی هەولێر بووە بەڵام لەلایەن ئەو کەسانەی کە دزراوە تابلۆکەی گۆڕدراوە.

دادوەری لێکۆڵینەوە بریاریداوە ئۆتۆمبێلەکە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار بنێردرێت، لەبەرئەوەی لەوێ پەراوی لێکۆڵینەوەی هەیە بەپێی مادەی 453 لە یاسای سزادانی عێراقی.

سێ تۆمەتبار لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل لەلایەن پۆلیسی راپەڕ...

سێ تۆمەتبار لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە لە چوارقوڕنە دەستگیرکران